بۆنەکان

مەڵبەندی ٩ شارەزووری (ی.ن.ک) سەردانی ژووری بازرگانی دەکەن…

ڕێککەوتی ٢٠٢١/١/١١ بەڕێز کاک سەرتیپ عەلی بەرپرسی مەڵبەندی ٩ شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانیان کرد، و لەلایەن سەرۆکی ژوور و جێگری سەرۆک و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ئابووری ھەڵەبجە کرا بە شێوەیەکی گشتی وە ئاماژە درا بە …

زیاتر بخوێنەرەوە »

كۆبونەوەی ژمارە ( ٦٣ ) شەست و سێى ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان — عێراق…

رێكەوتی ٢٠٢١/١/٧پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە ، بەشداری كرد له كۆبونەوەی ژمارە (٦٣)شەست و سێی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان — عێراق، كەتیایدا باسی رەوشی ئابووری هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی دەرباز بوون لەم قەیرانە ئابووریە كرا ، ھەروەھا بەرنامەی نوێی یەکێتی ژوورەکان بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە »

وەزارەتی بازرگانی : قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی ڕابردوو ٢٦ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە…

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە بە بەهای 26 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە کە لەو بڕە پارەیە ملیارێک و 340 ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل بووە. فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و …

زیاتر بخوێنەرەوە »

نرخی نەوت دابەزی…

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینی و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به‌ 50.94 دۆلار و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 48.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. نه‌وتی برێنێت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌رێژه‌ی 0.15%ـی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت له‌بازاره‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی …

زیاتر بخوێنەرەوە »

کۆبوونەوەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجامدرا …

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٢/١٠ پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری لە کۆبوونەوەی خولی ١٢ لەسەر ١٣ ی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراقی کرد ، بە ئامادەبوونی عبدالرزاق الزهيري سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و جێگرانی سەرۆک و سەرۆکی ژوورەکانی ھەر ١٩ پارێزگاکەی عێراق، کە تیایدا باس لە گرنگی کەرتی تایبەت …

زیاتر بخوێنەرەوە »

دیداری ژوور لەگەڵ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٢/٦ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە لە بغدای پایتەخت چاویان کەوت بە بەڕێزان مامۆستا احمد حاجی ڕەشید، دکتۆر موسەنا امین، کاک بەختیار شاوەیس ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، وە لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆماری عێراق ئامادەی بوون چەند تەوەرەیەک باسکرا کە بریتی بوون لە ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئابووری …

زیاتر بخوێنەرەوە »

دیداری سەرۆک کۆماری عێراق…

ڕێککەوتی ۲۰۲۰/۱۲/٦ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و چەند بازرگان و کەسایەتیەک لە کۆشکی سەلام لە بەغدادی پایتەخت چاویان کەوت بە بەڕێز فەخامەتی د.بەرهەم ٲحمد صاڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ ، لەسەردانەکەدا سەرۆکی ژوور پاش ئەوەی کە …

زیاتر بخوێنەرەوە »

کۆنفڕانسی گەشەپێدانی پارێزگا دەستی بەکارەکانی کرد…

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٣ پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و مروان مھدی لێپرسراوی کارگێڕی لە ژووری بازرگانی، بەشداریان کرد لە پانێڵی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، کە بۆ مەبەستی ھێنانی وەبەرھێنەر و ڕەخساندنی ھەلی کار لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە سازیان کردبوو. شایەنی باسە سەرۆکی ژوور چەند ھۆکارێکی ئاماژە پێ دا …

زیاتر بخوێنەرەوە »

پێشوازی لە لیژنەی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان…

ڕێککەوتی ۱۱/۲۲ /٢٠٢٠ لیژنەی تایبەتی یەکێتی ژوورەکان کە پێکهاتبوون لە شڤان عبدالرحمن ئەمینداری یەکێتی و کاک أسکندر و کاک کاروان سورچی بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکان سەردانی ژووری بازرگانی هەڵەبجەیان کرد، لەلایەن سەرۆک و جێگران و ئەندامانی ژوورەوە پێشوازیان لێکرا. شایەنی باسە شاندی یەکێتی ئاماژەیان بە هەندێ ڕاسپاردەی پێویست دا لە پێناو …

زیاتر بخوێنەرەوە »

دووهەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی …

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/١٨ شاندی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەڵەبجه کە پێکهاتبوون لە خلیل حاجی هەیاس بەرپرسی پەیوەندیەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە کردنەوەی دووهەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی ، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان ئامادەی بوون، پێشانگاکە لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی و بەسەرپەرشتی …

زیاتر بخوێنەرەوە »

کۆبونەوە لەگەڵ کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی…

ڕۆژی ۱۱/۱۷ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە سردار امین جێگری سەرۆکی ژوور و ڕزگار قادر بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژوور بە یاوەری بەڕێز نوخشە ناصح قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە سەردانی کونسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لە سلێمانی، لەلایەن بەڕێز ئاغای مهدی شوشتری سەرکونسڵ وئاغای شاویلایەتی بەرپرسی بازرگانی کونسوڵیەتەوە پێشوازیان …

زیاتر بخوێنەرەوە »

ژووری بازرگانی لە پێشوازی وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن….

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/١ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین جێگری سەرۆکی ژوور لە بینای پارێزگای ھەڵەبجە ، بە ئامادەبوونی جەنابی پارێزگار پێشوازیان کرد لە بەڕێز دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن و وەفدی یاوەری ، لە دیدارێکدا باس لە …

زیاتر بخوێنەرەوە »

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجەدا دەکات…

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢٩ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوو لە خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە کردنەوەی شەشەمین ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجەدا کە بۆ بەرھەمە ناوخۆییەکان ساز کرابوو. وە سوپاسی ھەر یەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە و …

زیاتر بخوێنەرەوە »

ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…

ڕۆژی ٢٠٢٠/١٠/٢٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوور و خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکان ، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بەڕێز بەختیار حسێن ئاغا وەیس یان کرد و پیرۆزبایی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان ئاڕاستە کرد بە …

زیاتر بخوێنەرەوە »