Home / چالاکیەکان / دووهەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی …

دووهەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی …

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/١٨ شاندی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەڵەبجه کە پێکهاتبوون لە خلیل حاجی هەیاس بەرپرسی پەیوەندیەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە کردنەوەی دووهەمین پێشانگای کتێب لە شاری سلێمانی ، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومیەکان ئامادەی بوون، پێشانگاکە لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی و بەسەرپەرشتی کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ بەڕێوەدەچێت ، کە ٦۸ کتێبخانە و ناوەندی چاپ وبڵاوکردنەوەی ناوخۆی و ۱۳۲ ناوەندی چاپی دەرەکی لە ۱۸ وڵاتی جیهانەوە تیایدا بەشدارن.
وە ئەم پێشانگایە لە ۱۱/۱۸ تا ۱۱/۲۷ لە کاتژمێر ۱۰ بەیانی تا ٦ ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەناوی ژووری بازرگانی و پیشە سازی هەڵەبجە وە دەستخۆشی لە کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ و ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
« 1 of 7 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *