سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیاکانی دانیشتبونیانی ئێرانی و بازرگان و خاوەن پیشەکانی پارێزگای ھەڵەبجە….

دیداری بازرگانی نێوان کۆمپانیاکانی دانیشتبونیانی ئێرانی و بازرگان و خاوەن پیشەکانی پارێزگای ھەڵەبجە….

ڕۆژی سێ شەمە ٢٠٢١/٨/٣١ بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە و قائیم قام و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکانی و بە ھەماھەنگی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی دیدارێکی بازرگانی ھاوبەش سازکرا کە چەندین کۆمپانیای پسپۆری دانیشتبونیانی ئێرانی و خاوەن پیشە و بازرگانانی پارێزگای ھەڵەبجە ئامادەبوون ، ئامانج لەم دیدارە پتەو کردنی پەیوەندی بازرگانی نێوان ھەردوولا و سوود وەرگرتن بوو لە پسپۆری و تەکنەلۆجیای نوێی کۆمپانیا ئێرانیەکان وە ھەوڵدان بۆ درووست کردنی پەیوەندییەکی باش لە پێناو بوژانەوەی ئابووری سنووری پارێزگای ھەڵەبجە بە تایبەت لە بوارەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاریدا .

« of 29 »