Home / چالاکیەکان / دیداری سەرۆک کۆماری عێراق…

دیداری سەرۆک کۆماری عێراق…

ڕێککەوتی ۲۰۲۰/۱۲/٦ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و چەند بازرگان و کەسایەتیەک لە کۆشکی سەلام لە بەغدادی پایتەخت چاویان کەوت بە بەڕێز فەخامەتی د.بەرهەم ٲحمد صاڵح سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ ، لەسەردانەکەدا سەرۆکی ژوور پاش ئەوەی کە سڵاوی خەڵکی هەڵەبجە و سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەڵەبجەی گەیاندە سەرۆک کۆمار ، چەند داواکاریەکی تایبەت بەهەڵەبجەی خستە بەردەست بەڕێزیان کەپێکھاتبوو لە کردنەوەی مەرزی سازان و خستنە سەرپێی کارەکانی هەردوو مەرزی شۆشمێ و پشتە و تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و لەبەرامبەردا بەڕێز د. بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی داخوازیەکانی هەڵەبجە دەکات ئەوەبوو دەست بەجێ بەدواداچوونیان بۆ داخوازیەکان کرد و ستافی سەرۆکایەتی کۆماریان ڕاسپارد کە پەیوەندی بە سەرۆکی دەروازە سنووریەکانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراقەوە بکەن مۆعیدیان لێ وەربگیرێت تاوەکو لە نزیکەوە داواکاریەکانیان ئاڕاستە بکرێت ، شایەنی باسە لە دیدارەکەدا کە بەڕێزان د.ئارام کۆکۆیی و کاک هاوژین عومەر ڕاوێژکارانی سەرۆک کۆمار ئامادەی بوون جەنابی سەرۆک کۆمار باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق وهەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە چارەسەری ڕیشەیی کێشەی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی هەرێم بکرێت و سەرجەم داهاتەکان بچێتەوە خەزێنەی دەوڵەت تاوەکو لەخزمەتی پڕۆژە گشتیەکان دا بێت و بەهۆیەوە ژیانێکی شایستە و سەربەرزانە بۆ هاوڵاتیان و موچەخۆران دابین بکرێت .

« 1 of 9 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *