سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / سەردانی کردنی مەرزی پشتە …

سەردانی کردنی مەرزی پشتە …

ڕێککەوتی ٢٠٢٢/١/٥ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و رزگار قادر حمە بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان بە یاوەری بەڕێز نوخشە ناصح قائیمقامی پارێزگای ھەڵەبجە و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە و ئاسایشی ھەڵەبجە و ئاسایش و گومرگی گەرمیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەمۆیان کرد ، لەلایەن بەڕێز سمکۆ سالار بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ پێشوازیان لێکرا .بە سەرپەرشتی قائیمقام کۆبوونەوەیەک سازکرا سەبارەت بە بەدواداچوون بۆ ڕێکخستنەوەی مەرزی پشتە و کێشە و گرفتەکان باسیان لێوە کرا و بڕیاردرا سه ردانی لايه نی په يوه نديدار بكرێت بو چاره سه ركردنيان ، دواتر سەردانی مەیدانی مەرزەکەیان کرد.

« of 10 »