سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندی ژووری بازرگانی بەشداری کرد لە فیستیڤاڵی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ ی وڵاتی ھندستان…

شاندی ژووری بازرگانی بەشداری کرد لە فیستیڤاڵی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ ی وڵاتی ھندستان…

ڕۆژانی ٩-١٠-١١ / ١/ ٢٠٢٢ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە ھەر یەک لە بەڕێزان خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە فیستیڤاڵی خواردەمەنی ساڵی ٢٠٢٢ ی وڵاتی ھندستان ، ئەم فیستیڤاڵە یەکێکە لە گەورەترین چالاکیەکانی بواری خواردەمەنی و ساڵانە سازدەکرێت . شایەنی باسە شاندی ژوور چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا لەگەڵ خاوەن کارگە و بازرگانانی بواری خواردن و خواردنەوەکان و پیشەسازی لە قوتونان و کۆمپانیاکانی بواری بە بازاڕ کردنی مادە خۆراکیەکان . ھەروەھا شاندی یەکێتی ھاوردە و ھەناردەکارانی ھەرێمی کوردستانیش بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون و پێکەوە لەگەڵ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی بواری خۆراکی وڵاتی ھندستان سازدا.

« of 11 »