سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندی ژووری بازرگانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی بازرگانی کرد …

شاندی ژووری بازرگانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی بازرگانی کرد …

ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠٢١/٨/٢٦ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە بێستون کریم جێگری سەرۆکی ژوور و رزگار قادر بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژوور بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی بازرگانی کە لە نێوان چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و بازرگانانی ھەرێمی کوردستاندا سازکرا بوو لە ھۆتێل ڕامادا .
شایەنی باسە لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری پارێزگای سلێمانی و چەندین کەسایەتی کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی و بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و بەڵێندەران ئامادە بوون و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پتەو کردنی ھەماھەنگی نێوان کۆمپانیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆمپانیا و بازرگانەکانی ھەرێمی کوردستان ، وا بڕیاریشە چەند کۆمپانیایەکیان لەم ھەفتەدا سەردانی پارێزگای ھەڵەبجە بکەن.
« of 4 »