سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / شاندی ژوور بەشداریان كرد له‌ مه‌راسیمی ناساندنی به‌رگی پێنجه‌می ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ نوسینی بەرێز کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود…

شاندی ژوور بەشداریان كرد له‌ مه‌راسیمی ناساندنی به‌رگی پێنجه‌می ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ نوسینی بەرێز کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود…

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 25ی كانونی دووه‌می 2022 له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە بەرێزان خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و کاک حاجی سەرکەوت عزت ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری و مەروان مەھدی بەرێوبەری بەشی کارگێری ژوور بەشداریان كرد له‌ مه‌راسیمی ناساندنی به‌رگی پێنجه‌می ڕۆژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ نوسینی بەرێز کاک محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود.بەناوی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەوە پیرۆزبای و دەسخۆشی لە بەڕێز کاک محەمەد حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆشیالیستی دیموکراتی کوردستان دەکەین وە ھیوای تەمەن درێژیان بۆ دەخوازین .

« of 9 »