سەردێڕی هەواڵ
Home / هەواڵەکان / شاندێکی بازرگانی کوردستان بەرەو سریلانکا بەڕێکەوتن…

شاندێکی بازرگانی کوردستان بەرەو سریلانکا بەڕێکەوتن…

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرانی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم گەیشتنە سریلانکا . سەردانەکە لەسەر بانگێشتی سریلانکا بووە کە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەووڵاتە دەکەن و ئامانج لەو سەردانەش واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی بازرگانی و لێکتێگەیشتنە لە نێوان ژووری بازرگانی سریلانکا و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان ، شاندە بازرگانییەکەی هەرێم سەردانی چەن کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە دەکەن و چەند کارخانە و کاری پیشەسازی بەسەر دەکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .