Home / مۆنیومێنت

مۆنیومێنت

مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه‌ ساڵى 2001 ده‌ستكراوه‌ به‌ دروست كردنى ، له‌ 15/9/2003 كرايه‌وه‌. له‌ مه‌راسيمى كردنه‌وه‌كه‌ى هه‌ريه‌كه‌ له‌  سه‌ركرده‌ى ديارى كورد به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانى و كاك مه‌سعود بارزانى كۆڵنپاوڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا پۆڵبريمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى ئه‌مريكا له‌ عێراق ئاماده‌بوون. جه‌مال به‌كر قه‌ساب ديزاينه‌كه‌ى كێشاوه‌، هه‌ندێك كه‌س بۆچوونيان وايه‌ بيرۆكه‌ى ديزاينه‌كه‌ له‌ لۆگۆى يه‌كه‌م يادى كيميابارانى شاره‌كه‌ له‌ ساڵى 1989 وه‌رگيراوه‌، لۆگۆكه‌ له‌ ده‌ستى 5 كه‌س پێك هاتبوو وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ يه‌ك ده‌نگى لايه‌نه‌كانى ئه‌وكات له‌سه‌ر دۆسيه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌.
رووبه‌رى زه‌ويه‌كه‌ى 52 دۆنمه‌، بيناكه‌ى له‌سه‌ر شيوه‌يه‌كى بازنه‌ دروست كراوه‌، 8 به‌ش له‌خۆ ده‌گرێ، به‌رزى بيناكه‌ 19 مه‌تر 88 سانتيم به‌رزه‌، سته‌يجى نێو هۆڵى مه‌رگه‌سات تيره‌كه‌ى 3 مه‌تره‌ به‌ 16 پايه‌ى ڕاگيراوە.
هه‌مووى وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ 16/3/1988 ناوى سه‌رجه‌م شه‌هيدانى تێدا نوسراوه‌، به‌شێك له‌ برينى جه‌سته‌ى برينداره‌كانى تێدا نه‌خشێنراوه‌، چه‌ندين كه‌ل و په‌لى مێژوو و گرانبه‌هاى تێدا هه‌ڵگيراوە،  4 كامێراى وينه‌گرتنى كاره‌ساته‌كه‌ ئه‌و پێنوسه‌ى كه‌ بڕيارى له‌ سێداره‌دانى على حه‌سه‌ن مه‌جيدى پێ ده‌ركرا، ئه‌و په‌ته‌ى على حه‌سه‌ن مه‌جيدى پێ له‌ سێداره‌ درا، به‌لگه‌نامه‌ى مردنى سه‌دام حسێن و كوره‌كانى و على حه‌سه‌ن مه‌جيد، له‌ هۆڵى ئه‌رشيف كه‌لو په‌لى به‌جێماوى شه‌هيدان ئه‌و پێنوسه‌ى واژووى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى پێكرا، فه‌رمانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ريم و حكومه‌ت بۆ به‌پارێزگا بوونى هه‌ڵه‌بجه،  به‌شێك له‌و زرێپۆشانه‌ى به‌عس كه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر هه‌ڵه‌بجە، يه‌كێك له‌و فرۆكانه‌ى كه‌ كيميابارانى شاره‌كه‌ى پێكرا، په‌يكه‌رى ئه‌نفال، په‌يكه‌رى ئه‌و فۆتۆگرافه‌ى كه‌ ديمه‌نى كاره‌ساته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وە.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى يادگارى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌به‌‌ مۆنۆمێنت ناسراوه‌ سه‌ربه‌ر به‌ڕيوه‌به‌رايه‌تى گشتى شه‌هيدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌ڵه‌بجه‌يه‌ مه‌زارى شه‌هيدان سه‌ر به‌م مۆنۆمێنته‌يه‌، ساڵانه‌ نزيكه‌ى 100 بۆ 150 هه‌زار گه‌شتيار ڕوو لێده‌كه‌ن زۆرترين نوينه‌رى وڵاتان و وه‌فده‌ سياسيه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن. وه‌ك سومبولى قوربانيه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ناسراوە.

1 (10)
Orientation: 1
« 1 of 19 »