Home / چالاکیەکان / مەڵبەندی ٩ شارەزووری (ی.ن.ک) سەردانی ژووری بازرگانی دەکەن…

مەڵبەندی ٩ شارەزووری (ی.ن.ک) سەردانی ژووری بازرگانی دەکەن…

ڕێککەوتی ٢٠٢١/١/١١ بەڕێز کاک سەرتیپ عەلی بەرپرسی مەڵبەندی ٩ شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانیان کرد، و لەلایەن سەرۆکی ژوور و جێگری سەرۆک و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ئابووری ھەڵەبجە کرا بە شێوەیەکی گشتی وە ئاماژە درا بە پلانی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بۆ ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە بوژانەوەی ئابووری ھەڵەبجە .
وە باس لە گرنگی ھەماھەنگی نێوان دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە کرایەوە بۆ ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران و سەرمایەداران کە بێن پڕۆژە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەدا جێبەجێ بکەن.
لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسی مەڵبەند پشتگیری تەواوی خۆی بۆ کار و پلانەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە دەربڕی و ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکاری و ھەماھەنگیەکی نیشاندا لە پێناو بوژانەوەی ئابووری ھەڵەبجە.
« 1 of 3 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *