Home / چالاکیەکان / نۆزدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەی ئاژەڵان بەڕێوەچوو…

نۆزدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەی ئاژەڵان بەڕێوەچوو…

ڕێککەوتی ٢٠٢١/٦/٨ بە ئامادەبوونی بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان و پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە و شاندی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەشداریان کرد لە کردنەوەی نۆزدەھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەی ئاژەڵان ، پەلەوەر ، ماسی و پزیشکی ئاژەڵان ئیسفەھان .
شایەنی باسە خلیل حاجی ھیاس ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور لەگەڵ زیاتر لە (١٣) خاوەن کێڵگەی پەلەوەری و گاوداری لە شاری ھەڵەبجەوە بەشداری ئەو پێشانگایان کرد لە شاری اصفھان .
لە پێشانگاکەدا خاوەن کێڵگەکان بە دوا تەکنەلۆژیەکانی بواری پەلەوەر و ئاژەڵداری و پەروەردەکردنی ماسی ئاشنا بوون و لەگەڵ کۆمپانیا بەشداربووەکاندا ھەماھەنگیان کرد و زانیاریان لێ وەرگرتن بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە پارێزگای ھەڵەبجەدا، وە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ وێڕای سوپاسی ژوورەکانی بازرگانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ھەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی خاوەن کێڵگەکان دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ھەڵەبجەی شەھید.
« 1 of 7 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .