Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی لە پێشوازی وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن….

ژووری بازرگانی لە پێشوازی وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن….

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/١ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین جێگری سەرۆکی ژوور لە بینای پارێزگای ھەڵەبجە ، بە ئامادەبوونی جەنابی پارێزگار پێشوازیان کرد لە بەڕێز دانا عبدالکریم وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن و وەفدی یاوەری ، لە دیدارێکدا باس لە پرۆژەکانی ڕێگا و بانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە کرا ، پاشان شاندی ژووری بازرگانی بە یاوەری وەزیر سەردانی چەند پرۆژەیەکیان کرد ، وە ھەروەھا شاندی ژووری بازرگانی جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پرد و ڕێگای تووە قووت، لەگەڵ کردنەوەی مەرزی سازان و ڕێگای مەرزەکە ، وە پردی تەنگی سەید محمد ، کە ھەموو ئەم ڕێگایانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر زیاد کردنی جموجووڵی بازرگانی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجەدا .
وە لەلای خۆیانەوە بەڕێز وەزیری ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنی ھەموو جۆرە ھاوکاری و ھەماھەنگی و بەدواداچوونی بۆ پرۆژەکان دا .
« 1 of 4 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *