Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجەدا دەکات…

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری لە شەشەمین ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجەدا دەکات…

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٠/٢٩ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوو لە خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشداریان کرد لە کردنەوەی شەشەمین ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجەدا کە بۆ بەرھەمە ناوخۆییەکان ساز کرابوو.
وە سوپاسی ھەر یەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی ھەڵەبجەیان کرد بەوەی کە ئەم ڤیستیڤاڵە ناوازە ساڵانە ئەنجام دەدەن ، وە ژووری بازرگانیش ھەموو ھەوڵێکی خۆیی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت بەرھەمە ناوخۆییەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و بە تایبەت ھەنار بنێرێتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی جوتیارەکان و خاوەن باخەکان سودمەند بن لە ئایندەدا و دەرامەتێکی باشتریان دەست بکەوێت تاکوو بتوانن چالاکیە کشتوکاڵیەکانیان فراوانتر بکەن.
« 1 of 4 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *