Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانی کرد…

ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانی کرد…

رۆژی 19/10/2020 شاندێكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی د.دارا جەلیل خەلیل خەیات و سیروان محەمەد و ئەیاد حەسەن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان و رزگار قادر حمە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە و شڤان عەبدولرەحمان ئەمینداری گشتی یەكێتی ژوورەكان سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لەگەڵ سەرۆك و جێگران و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبوونەوە ، لە سەرەتای كۆبوونەوە سەرۆكی لیژنەی دارایی وێرایی بەخێرهێنانی شاندەكە ئاماژەی کرد بەوەی زۆر گرنگە ئێمە لە رێگەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئاگاداری رەوشی دارایی و كێشە و گرفتەكانی بازار و خاوەنكار و كاسبكار و وەبەرهێنەر و بازرگانان بین . دواتر د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكان وێرای سوپاسكردن كورتەیەكی دەربارەی كار و چالاكی و پرۆژەكانی یەكێتی ژوورەكان پێشكەشكرد و گوتی ئێمە وەكو یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كە كۆكراوەی سەرجەم بازرگانانین چەند كێشە و گرفتێك هەیە لەوانە كێشەی گومرگ و باج و تەعریفە و كێشەی كرێ و كێشەی ناوچەی پیشەسازی و كێشەی هاوردە و هەناردە ، دواتر بە تێر و تەسەلی باس لەو خاڵانە كرا و ئاماژە بە یاساكانیش كران كە بەشێك لە یاساكان لەگەڵ هەلومەرجی ئێستا ناگونجێن و پێویستە لەسەر پەرلەمان ئەو یاسایانە هەمواربكاتەوە . دواتر دەرگای گفتوگۆ كرایەوە ، وە نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەلەبجەش چەند پێشنیارێکی سەبارەت بە کێشە و گرفتی بازرگانەکان و گرانی نرخ پێشکەشی لیژنەی دارایی کرد .
دواتر گفتوگۆی تێر و تەسەل لە نێوان ئامادەبووان كرا و جەخت لەسەر ئەوە كراوەیە كە پێویستە ئەو كۆبوونەوانە بەردەوام هەبێت و هەوڵ بدرێت رەوشی دارایی و بازار و بازرگانی هەرێمی كوردستان دووبارە ببوژێتەوە . لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگیەك لە نێوان هەردوولا نیشاندرا .
« 1 of 4 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *