Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…

ژووری بازرگانی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجە دەکات…

ڕۆژی ٢٠٢٠/١٠/٢٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا ئەحمەد سەرۆکی ژوور و خلیل حاجی ھیاس بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکان ، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی بەڕێز بەختیار حسێن ئاغا وەیس یان کرد و پیرۆزبایی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان ئاڕاستە کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری ڕێگا و بانی ھەڵەبجەوە ،شایەنی باسە لە سەردانەکەدا کە ھەر یەک لە بەڕێزان ئەندازیار ئاکار شەفیق و بەڕێز بڕیار سەرتیپ ئامادە بوون باس لە گرنگی درووست کردن و چاکسازی ڕێگاکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کرا .
لە لایەن خۆیانەوە بەڕێزیان سوپاسی شاندی ژووری بازرگانیان کرد.
« 1 of 2 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *