Home / چالاکیەکان / کۆبونەوە لەگەڵ کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی…

کۆبونەوە لەگەڵ کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی…

ڕۆژی ۱۱/۱۷ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە سردار امین جێگری سەرۆکی ژوور و ڕزگار قادر بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژوور بە یاوەری بەڕێز نوخشە ناصح قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە سەردانی کونسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لە سلێمانی، لەلایەن بەڕێز ئاغای مهدی شوشتری سەرکونسڵ وئاغای شاویلایەتی بەرپرسی بازرگانی کونسوڵیەتەوە پێشوازیان لێکرا، وە لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان مەرزەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی زیاتر و کاری پێکەوەی بۆ باشتر پێشخستنی بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەردوولا.

« 1 of 3 »

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *