Home / چالاکیەکان / کۆبوونەوەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجامدرا …

کۆبوونەوەی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرجەم ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر ئەنجامدرا …

ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١٢/١٠ پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە بەشداری لە کۆبوونەوەی خولی ١٢ لەسەر ١٣ ی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراقی کرد ، بە ئامادەبوونی عبدالرزاق الزهيري سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراق و جێگرانی سەرۆک و سەرۆکی ژوورەکانی ھەر ١٩ پارێزگاکەی عێراق، کە تیایدا باس لە گرنگی کەرتی تایبەت و ڕەوشی ئابووری عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا ، وە لەم بارودۆخەدا بەردەوامی ئەم کۆبوونەوانە وادەکات ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر دروست ببێت و لە خزمەتی ھاوڵاتیان دابێت ، ھەروەھا ئەم کۆبوونەوانە ھەلی زیاتر دەڕەخسێنن بۆ پێشخستنی کاروباری بازرگانان ،
یەکێک لە بابەتە گرنگەکان ئەوە بوو کە ژووری بازرگانی ھەڵەبجە کرا بە ئەندامی ھەمیشەیی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی عێراقی .
سەرۆکی ژوور لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێکی پێشکەش کرد و باسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەی بۆ ئامادەبووان کرد ،جەختی لەوە کردەوە کە ھەڵەبجە ھەلی وەبەرھێنانی کشتوکاڵ وگەشتیاری تێدایە ، ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەبێت لە نێوان ژووری بازرگانی ھەڵەبجە و تەواوی ژوورەکانی بازرگانی پارێزگاکانی عێراقدا ، وە ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە خۆشحاڵیان بە کردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە دەربڕی و ھەموو ئامادەییەکیان نیشاندا بەوەی کە ھاوکار بن لەگەڵ ژووری بازرگانی ھەڵەبجەدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *