سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / کۆنفرانسی ساڵانەی بوژانەوەی ئابوری عێراق لە لەندەن …

کۆنفرانسی ساڵانەی بوژانەوەی ئابوری عێراق لە لەندەن …

ڕۆژی دووشەممە ۲۰۲۱/۹/۲۷ بە ئامادەبوونی بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وە بەڕێز شێرزاد قادر ڕاوێژکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەو شاندی یاوەری بە نوێنەرایەتی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە بەشداریان کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئابوری عێراق کە لە لەندەنی پایتەختی شانشینی بەریتانیا لەلایەن ئەنجومەنی بزنسی بەریتانی عێراقی یەوە سازکرابوو .
لەم کۆنفرانسەدا ژوورە بازرگانیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەشداری دەکەن و کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی کاری پێکەوەی و هەماهەنگی بۆ سەرمایەگوزاری و کاری وەبەرهێنانی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا .
شایەنی باسە شێرزاد قادر لەگەڵ بەشداربووانی کۆنفرانسەکەدا باسی لە تایبەتمەندییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کرد لە ڕووی کشتوکاڵی و گەشتوگوزاریەوە لەگەڵ باسکردنی ئاڵوگۆڕی کاڵا و پەیداکردنی بازاڕی باش بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە تایبەتی ھەنار بۆ بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری پارێزگای ھەڵەبجە.
« of 10 »