Home / گەشتوگوزاری هەڵەبجە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە

به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ جوگرافياكه‌ى زۆرترين ناوچه‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌يه‌
له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ناوچه‌ گه‌شتياريه‌كانى ناسراون
36 ناوچه‌ى گه‌شتيارى هه‌يه‌
زه‌لم و ئه‌حمه‌د ئاوا
بياره‌
ئاوێسه‌ر و ته‌ويڵه‌
ڕيشێن و شاخى سورێن
ناوچه‌ى نه‌ورۆڵى
سازان
هاوار
چاوگى باوه‌كۆچه‌ڵ
تاڤگه‌ و شاخى به‌رز و ڕووبار و ده‌شتاييه‌كانى بونه‌ته‌ جيگه‌ى سه‌رنجى گه‌شتيار
هاوينه‌ هه‌وارى ئه‌حمه‌د ئاوا ديار ترين ناوچه‌ى گه‌شتيارين
هه‌ورامان هاوينى فێنك و كه‌ش و هه‌وايه‌كى دڵڕفێنى هه‌يه‌
جياوازى كتوره‌كه‌ى سه‌رنجى گه‌شتيارى ڕاكێشاوه‌
زستان و به‌فر بارينه‌كه‌ى سه‌رنجى گه‌شتيارى بۆخۆى راكێشاوه‌
ناوچه‌يه‌كى له‌باره‌ بۆ پرۆژه‌ى گه‌شتيارى چوار وه‌رزه‌
ساڵانه‌ نزيكه‌ى 500 بۆ 600 هه‌زار گه‌شتيار ڕوو له‌ سنوره‌كه‌ ده‌كه‌ن
نزيكه‌ى 50% گه‌شتياره‌كان عه‌ره‌بن
ناوچه‌ى گه‌شتياريه‌كانى هه‌مه‌جۆرن
ناوچه‌ى گه‌شتيارى هاوينه‌هه‌وار
ناوچه‌ى گه‌شتيارى ئاينى
ناوچه‌ى گه‌شتيارى سياسى
ناوچه‌ى گه‌شتيارى شوێنه‌وارى
ناوچه‌ى گه‌شتيارى زستانه‌
به‌هۆى زۆرى و جوانى ناوچه‌ گه‌شتياريه‌كانيه‌وه‌
كه‌ناڵه‌ ناوخۆى و جيهانيه‌كان زۆرترين گرنگى به‌م ناوچانه‌ ده‌ده‌ن

چاوگی باوەکۆچەک

چاوگ ناوچه‌يه‌كى سه‌وزايى و دڵڕفێنه‌ به‌دوورى 5كم ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيد ، ئه‌م سه‌يرانگايه‌ كانياوێكى سازگار وباخ و دارى به‌رز وديمه‌نى سه‌رنجراكێش و هه‌واى سازگار هه‌يه‌ وبه‌شێوه‌يه‌كى جوان رێكخراوه‌ وچه‌ند جۆره‌ ياريه‌كى منداڵانى لێدانراوە .

Orientation: 1
« 1 of 9 »

گه‌ڕاوى خورماڵ

شارۆچكه‌ى خورماڵ چەند کیلۆمەترێک لە پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيدەوه‌ دووره‌ شارۆچكه‌يه‌كى دێرينه‌ , جگه‌ له‌مزگه‌وت ومناره‌ دێرينه‌كه‌ى كه‌ (له‌سه‌ره‌مى عبد الله ى كورى عمرى خطاب دروستكراوه‌) تا ئه‌مرۆ دبنه‌ جێى سه‌رنجى گه‌شتياران . كانياوێكى كانزايى لێيه‌ كه‌ پێى ده‌ڵێن ( گه‌ڕاو ) كه‌ بۆ چاره‌ سه‌رى نه‌خۆشيه‌كان سوودى لێده‌بينرێت .

« 1 of 3 »