سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / یەكەم بەرپرسی حكومەتەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی ئابووری و بازرگانی گەیشتە سلێمانی….

یەكەم بەرپرسی حكومەتەكەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی ئابووری و بازرگانی گەیشتە سلێمانی….

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەكەم سەردانیدا بۆ ناوچەكە لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان و سەرمایەداری هەردوو پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و ژوورە بازرگانیەکان و ڕێکخراو یەكێتییەکانی کەرتی تایبەت كۆبویەوە.د. مەهدی سەفەری، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئابووری لە كابینەكەی ئیراهیم ڕەئیسی لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك بازرگان و وەبەرهێن و سەرمایەداری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كارئاسانی و هەماهەنگی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبویەوە ، كە ئەمە یەكەم بەرپرسی حكومەتەكەی ڕەئیسییە لەكاتی دەستبەكاربوونی سەردانی هەرێم بكات.لەكۆبوونەوەكەدا، كە پارێزگاری سلێمانی و ھەلەبجە و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەر کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆكی ھەردوو ژووری بازرگانی ھەلەبجە و سلێمانی و سەرۆکی یەكێتی وەبەرهێنەران و یەكێتی هاوردەوهەناردە و یەكێتی بەڵێندەران و ژمارەیەك سەرمایەدار و بازرگانی هەردوو پارێزگاكە بەشداربوون تیایدا، تیشكخرایە سەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ئاستەنگانەی دێنە ڕێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاروبارەكانی نێوان هەردوو لا و بوژانەوەی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێم و ئێران و هاوسەنگكردنی ئاستی بازرگانی هەردوولا. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ، چەند داواكارییەك بۆ كارئاسانی كاری بازرگانانی هەرێم و ئێران پێشنیار كرا، لەڕووی كارئاسانی هاتووچۆ و كردنەوە و بەڕەسمی ناساندنی خاڵی سنووری سازان و ئاڵوگۆڕ و ترانزێتەكان تەواوی كارئاسانیان بۆ بكرێ لەخاڵە سنوورییەكان و ئـەو بارانەی لەئێرانەوە دێن ڕاستەوخۆ بۆ شوێنی مەبەست بنێردرێن و بارھەلگری خۆمان بتوانن ڕاستەوخۆ بار لە ئێرانەوە بھێنن.ھاوکات سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەڵەبجە باسی لەوە کرد کەلە ئێستادا تەنھا ڕێگا بۆ بوژانەوەی پارێزگای ھەڵەبجە کردنەوەی مەرزی سازانە کە ھاوکات دەبێتە ھۆی زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوولا دا.لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز دکتۆر سەفەری بەڵێنیاندا کە بەدواداچوونی تەواو بۆ تەواو کردنی ریکارەکانی کردنەوەی مەرزی سازان لە دیوی ئێران ئەنجام بدەن وە داوای لیستی پرۆژەکانی ھەرێمی کوردستانی لە پارێزگاری سلێمانی کرد و بەلێنیدا چەندین گەورە کۆمپانیای وڵاتەکەی بھێنێتە ھەرێم و سەرمایەکانیان لە بواری جیاجیای وەبەرھێنان و سەرمایەگوزاریدا بەگەڕ بخەن.شایەنی باسەئەم هاتنەی بەڕێز سەفەریش لەئێستادا گرنگە و هەنگاوی حكومەتەكەی ڕەئیسییە كە باشتر لەجاران بایەخێكی گەورە بەهەرێمی كوردستان بدەن، بەتایبەت پارێزگای سلێمانی و ڕوئیای وڵاتەكەی نیشانداین بۆ هاوكاری و هەماهەنگی بازرگانی .

« of 4 »