موجز الأخبار
الرئيسية / النشاطات / دهۆکی ڕەنگین بەڕێوەچونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکان…

دهۆکی ڕەنگین بەڕێوەچونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکان…

ڕێککەوتی ۲۰۲۱/۹/۱٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر علی تەتەر پارێزگاری دهۆک و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورەکانی هەڵەبجە و دهۆک و سلێمانی و هەولێر و کەرکوک کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی کارگێڕی یەکێتی ژوورەکان لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو ، کە تیایدا باس لە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگاکانی هەرێمدا کرا، هەروەها کێشەو گرفتی بازرگانان لە مەرزی ئیبراهم خلیل تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە بوو.
لای خۆیانەوە پارێزگاری دهۆک بەڵێنی چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی دا لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکاندا ، وە جەختی کردەوە کە هەموو کارئاسانیەک دەکەن بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و خێرا کردنی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەکاندا .
شایەنی باسە بەڕێز دکتۆر دارا جلیل خە یات سوپاسی پارێزگاری دھۆکی کرد و گرنگی سازدانی ئەم جۆرە کۆبونەوانەی لە پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.
« من 11 »