موجز الأخبار
الرئيسية / النشاطات / شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە سەردانی پرۆژەی عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی ھەڵەبجەیان کرد…

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە سەردانی پرۆژەی عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی ھەڵەبجەیان کرد…

ڕێککەوتی ٢٠٢١/١٠/٢٧ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین و بێستون کریم جێگرانی سەرۆکی ژوور و بەرزان رشید ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور سەردانی پرۆژەی عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی ھەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەڕێز بەشیر محمد بەڕێوەبەری کۆمپانیای ارکاد و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە پێشوازیان لێکرا ، کە بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی پرۆژەکە و ئاگاداربوون لە کۆتای ھاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە و ھەنگاوەکانی بەگەڕخستن و کردنەوەی پرۆژەکە بوو .شایەنی باسە لای خۆیانەوە بەڕێز بەشیر محمد ئاماژەیان دا بەوەی کە لە داھاتوویەکی نزیکدا ھەنگاوەکانی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تەواو دەبێت و دەکرێتەوە بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەروبوومی جوتیاران و درووست کردنی جووڵەی بازرگانی لە پارێزگای ھەڵەبجەدا، ھەروەھا شاندی ژوور سوپاسی بەڕێزیانیان کرد وئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ ھەموو کارئاسانی و ھەماھەنگیەک بۆ سەرکەوتنی پرۆژەکە کە پرۆژەیەکی زۆر باشە و دەبێتە ھۆی زیادبوونی جووڵەی بازرگانی بۆ سنووری پارێزگای ھەڵەبجە .

« من 4 »