موجز الأخبار
الرئيسية / النشاطات / شاندێکی باڵای یەکێتی ژوورەکان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان لە ڕووسیای فیدڕاڵی کرد….

شاندێکی باڵای یەکێتی ژوورەکان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان لە ڕووسیای فیدڕاڵی کرد….

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٨/٢٥ شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە ھەریەک لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی (ھەڵەبجە ، ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ) سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە رووسیای فیدراڵ کرد و لە لایەن کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر پێشوازیان لێکرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیای فیدراڵ بەخێرهاتنی شاندی ناوبراوی کرد بۆ ئۆفیسی نوێنەرایەتی و شاری مۆسکۆ، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵێک کارو چالاکی بازرگانی و ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و رووسیای فیدراڵ سەردانی رووسیایان کردووە. شایەنی باسە شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری و بازرگانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار دکتۆر فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە رووسیان، وا بڕیارە تا ڕۆژی هەینی لەم وڵاتەدا بمێننەوە، وە کۆمەڵێک لێکتێگەیشتن و کۆنتراکت و ڕێککەوتنی ئابووری و بازرگانی واژۆ بکرێن.
لەو چوارچێوەیەدا هەردوو لایەنی نوێنەرایەتی و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی بەشداری شاند و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکانی عێراق لەگەڵ جیهانی دەرەوە، هەروەها جەختیان لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فیدراڵ و یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
« من 2 »