موجز الأخبار
الرئيسية / النشاطات / پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی وەکالات لە لەندەن…

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی وەکالات لە لەندەن…

ڕێککەوتی ٢٠٢١/١٠/١ بە یاوەری بەڕێز کاک دیاری مارف ئاغای گەڵاڵی نوێنەری بەڕێز کاک پاڤێڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاروباری پیشەسازی ، شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان خلیل حاجی ھیاس ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و شێرزاد قادر ڕاوێژکاری ژووری بازرگانی ھەڵەبجە و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکانی ژوور بەشداریان کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ پێدانی وەکالات لە بوارە جیاوازەکاندا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا .شایەنی باسە لەم پێشانگایەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەریتانیا لە ھەموو سێکتەرە جیاوازەکاندا بەشداریان تێدا کردبوو ، ھەروەھا کاڵا و چالاکیەکانیان نمایش کردبوو بۆ پێدانی وەکالات بە نوێنەرایەتی کۆمپانیا بەشداربووەکانی پێشانگاکە. بڕیارە ئەم پێشانگایە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت و مەبەست لە پێشانگاکەش پتەو کردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی بازرگانیە لە نێوان وڵاتی بەریتانیا و وڵاتانی تردا.

« من 9 »